ئاینی پیرۆزی ئیسلام هانی تێكۆشان ده‌دات له پێناوی خوادا، وه چه‌ند جۆرێكه، له‌وانه:جیهادی نه‌فس وشه‌یتان وسه‌رپێچی كاران له ناو موسڵمانان ودوڕوه‌كان وجیهادی بێباوه‌ڕان.
Author: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
احسان بورهان ا‌لدین ئه‌م ڕابه‌ره كورته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی عومره كردن به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وئاسان،وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌یه‌وێت عومره ئه‌نجام بدات هه‌وڵ بدات عومره‌كردنه‌كه‌ی هاو شێوه‌ی عومره‌كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بێت...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...
Author: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
Author: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس